سروە عەبدولواحید بۆ مەسرور بارزانی: نازانین پێبکەنین یان بگرین

سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ دەربارەی وتارەکەی سەرۆکی حکومەت ڕایدەگەیەنێت، "نازانین پێبکەنین یان بگرین کاتێک سەرۆکی حکومەتی ماوە بەسەرچو لە هەرێم روی دەمی دەکاتە مامۆستایانی ناڕازی و دەڵێت حکومەت بەرپرس نییە لە دابینکردنی مووچە!".

ئەمرۆ چوارشەممە ٢٥ی تشرینی یەکەمی٢٠٢٣ سروە عەبدولواحید - سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ دەربارەی وتارەکەی سەرۆکی حکومەت کە دەربارەی مووچەی مامۆستایانی ناڕازی بووە، لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند" باشە پێمان بڵێ ئیشی ئێوە چییە؟ئەگەر  ئیشی ئێوە پێدانی مووچە نەبێت! پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری نەبێت!  دابینکردنی ژیانێکی شایستە بۆ هاوڵاتی نەبێت! پاراستنی سنوورەکان نەبێت! نەهێشتنی گەندەڵی و دزی گشتی ئیشی ئێوە نەبێت!".

دەقی لێدوانەکەی سروە 
عەبدولواحید :

نازانین پێبکەنین یان بگرین کاتێک سەرۆکی حکومەتی ماوە بەسەرچو لە هەرێم روی دەمی دەکاتە مامۆستایانی ناڕازی و دەڵێت حکومەت بەرپرس نییە لە دابینکردنی مووچە!

باشە پێمان بڵێ ئیشی ئێوە چییە؟ئەگەر  ئیشی ئێوە پێدانی مووچە نەبێت! پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری نەبێت!  دابینکردنی ژیانێکی شایستە بۆ هاوڵاتی نەبێت! پاراستنی سنوورەکان نەبێت! نەهێشتنی گەندەڵی و دزی گشتی ئیشی ئێوە نەبێت! ئەی چی ئیشی ئێوەیە؟ زیندانیکردنی چالاکوان و ڕۆژنامەنووسان؟! بەراستی تێناگەین ئەم حکومەتە شکستخواردووە ئیشی چییە؟  یان تەنها خەمی دزینی بژێوی خەڵک و قورسکردنی ژیانی هاوڵاتیانیەتی بە سەپاندنی باج و سەرانە؟! ئایا بەس کۆکردنەوەی پارە ئیشی ئێوەیە؟

دڵنیا بن خەڵک لێپرسینەوەتان لەگەڵ دەکەن لەسەر ئەم تاوانانەتان بەرامبەریان، جا ئەمرۆ بێت یان سبەی.

سروە عەبدولواحید - سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ




PM:02:31:25/10/2023