هەرچەندە تا ئێستا وا بڵاوکراوەتەوە کە سوپای عێراق کۆنترۆڵی تەواوی چیای قەرەچووخ دەکات، بەڵام بەرپرسێکی پارتی دەڵێت" سوپای عێراق پاشەکشە دەکات زنجیرە چیاکە بەدەست پێشمەرگەوە دەبێت"
به‌رپرسی لقی ٢٣ی قه‌ره‌چوغی پارتی ،سەنگەر کانەبی لە ماڵپەڕی فەرمی پارتی ، له‌بارەی ڕەوشی چیای قه‌ره‌چوغ رایگەیاندووە" پێشمه‌رگه له چیای قەرەچوغ ده‌مێنێته‌وه".
سه‌نگه‌ر كانه‌بی وتی " ئێستا دۆخی چیای قه‌ره‌چوغ زۆر ئارامه ئه‌و هێزه زیاده و ئه‌و چه‌كه قورسانەی له‌وێ بوون هه‌موویان پاشه‌كشه‌ین پێكراوە، به‌داخه‌وه دوای ئه‌و پێكدادانه‌ی له‌نێوان سوپای عێراق و پێشمه‌رگه له‌ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژی ڕابردوو ڕوویدا دڵه‌ڕاوكێ ەناو خەڵکدا دروست بووبوو، به‌ڵام ئێستا له‌گه‌ڵ ئه‌و لێگه‌یشتنه‌ی هه‌یه ئه‌و دڵه‌راوكێیه ڕه‌واوه‌ته‌وه و بازاڕ و جوڵه‌ی بازار ده‌ستی پێكردووه‌ته‌وه ئه‌وه‌ی ڕوویدا هێزێكی ده‌ره‌وه‌ی پێشمه‌رگه و سوپای عێراق بوو وای كرد ئه‌و شه‌ڕه ته‌شه‌نه بسێنێت و له هه‌ردوولا گرژی دروست بێت".
به‌رپرسی لقی ٢٣ی قه‌ره‌چوغی پارتی راشیگەیاندووە" به‌پێی ئه‌و ڕێككه‌وتنه‌ی هه‌یه هێزی عێراق له‌و شوێنانه ده‌كشێته‌وه و پێشمه‌رگه به‌درێژایی چیای قه‌ره‌چوغ ده‌مێنێته‌وه، ئه‌مه ڕێككه‌وتنی دوو حكوومه‌ته بۆ هیچ هێزێك نییه ڕێ لە جێبەجێکردنی بگرێت".