کەشناسی پێشبینی بارانبارینی زۆر بۆ مانگی ١١ دەکات

شارەزایەکی بواری کەشناسی رایگەیاند" مانگی داهاتوو بارانبارینی باشمان دەبێت و نیشانەکانی وشکە ساڵی لە ناوچەدا لە ئارادا نییە".


 ئاراس جەبار پسپۆڕی بواری کەشناسی رایگەیاند"ھەرچەندە پێشبینیەکان پێچەوانەبوون بۆ ئەم مانگە بەگشتی و ئێستاش بەروونی دیار نیە کەی بارانی باش دەستپێدەکات بەڵام ئومێدمان وایە ئەم باروودۆخە کاتی ئەبێت و مانگی ١١ بەگوێرەی کات بارانبارینی باش دەستپێدەکات". 

 ئاراس جەبار سەبارەت بە نیشانەکانی وشکە ساڵی وتی" سەبارەت بەوەی گۆڕانکاری بەسەر ئەو دیاردانەدا ھاتبێت کە جیھانیەن کاریگەرن لەسەر کەشوھەوا تا ئێستا ھیچ گۆڕانکاریەکی نەرێنی نەبووە و نیشانەیەکی کەم بارانی و وشکە ساڵی بۆ وەرزی ئەمساڵ لە ناوچەکەدا لە ئارادا نیە وە لەمێژوویشدا ساڵانی ھاوشێوە بە ئەمساڵ نمونەی بارانی زۆربووە و پێچەوانەکەی دەگمەنە ڕووبدات".



PM:10:44:25/10/2023