چەند بنکەیەکی سەربازی و تەقەمەنی لە سوریا بۆردوومان دەکرێن

ناوەندی ئاشتەوایی ڕوسیا لە سوریا ڕایگەیاند" هێزی ئاسمانی ڕوسیا دوو هێرشی ئاسمانی ئەنجامداوە بۆ سەر ئەو شوێنانەی کە چەکدارانی نایاسایی و دژ بەحکومەتی سوریا و  کەلوپەلە سەربازییەکانی تێدا کۆدەکەنەوە و هەڵیدەگرن".

ڤادیم کولێت جێگری سەرۆکی ناوەندەکە ئاماژەی بەوەکرد ” هێزی ئاسمانی ڕوسیا دوو هێرشی ئاسمانی ئەنجامداوە بۆ سەر ئەو شوێنانەی کە چەکدارەکان هێزی مرۆیی و کەلوپەلی سەربازییان تێدا کۆدەکردەوە کە بۆ بۆردومانکردنی شوێنەکانی هێزەکانی حکومەتی سوریا بەکاردەهێنران".

وتیشی:" لە ئەنجامی هێرشی گروپە چەکدارە نایاساییەکان کە لە ناوچەی گوندی( بارا ) جێگیربوون و شوێنەکانی هێزەکانی حکومەتی سوریایان کردۆتە ئامانج لە نزیک گوندی (کەفر نابڵ)، سەربازێکی سوریا کوژراوە".

جێگری سەرۆکی ناوەندی ئاشتەوایی روسیا رایگەیاند" لە پارێزگای لازقیە، لە ئەنجامی هەڵدانی مووشەک لەلایەن گروپە چەکدارە نایاساییەکانەوە بۆ سەر شوێنەکانی هێزەکانی حکومەتی سوریا، دوو سەربازی سوریا بریندار بوون".



AM:10:01:26/10/2023