دەست بە دابەشکردنی پارەی گەنمی جوتیاران دەکرێت

بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی هەرێم رایدەگەیەنێت" دەست بە دابەشكردنی پارەی گەنمی جوتیاران كراوە و داوا دەكەین جوتیاران بڕۆن بۆ وەرگرتنی". 

نەوزاد شێخ کامیل بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی هەرێم، ئەمڕۆ پێنج شەممە ڕایگەیاند" دوایین گوژمەی پارەی گەنمی جوتیاران کە بڕەکەی ١٦٧ ملیار دینار بووە ڕەوانەی هەرێم کراوە".

ئاماژەی بەوەشکرد، دەستیان بە دابەشکردنی پارەکە کردووە و داوا دەکەن جوتیاران سەردانیان بکەن بۆ وەرگرتنی شایستە داراییەکانیان.

ئەوەشی خستەڕوو، جوتیاران ڕاستەوخۆ بە یەک گوژم ئەو بڕە پارەیە وەردەگرێت کە بەرامبەر بڕی ئەو گەنمەی دەیدات بە سایلۆکان بۆی خەرج دەکرێت.

بڕی گەنمی وەرگیراو بۆئەمساڵ (٥٠٠) هەزار تۆن گەنم بووە، پرۆسەی وەرگرتنی پارەکەش لە لایەن حکومەتی فیدراڵەوە بە چەند گوژمێک ڕەوانەی هەرێم کراوە. 


PM:06:15:26/10/2023