فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كانی عێراق رایگه‌یاند، "له‌ڕێگه‌ی فڕۆكه‌ی F16ه‌وه هێرشه ئاسمانییه‌كانی عێراق حه‌شارگه‌كانی داعشیان له زنجیره چیای حه‌مرین كرده ئامانج".
ئەمڕۆ پێنج شەممە ٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣، فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كان له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، "فڕۆكه‌ی ئێف ١٦ی عێراقی به پشتبه‌ستن به زانیارییه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هه‌واڵگری سه‌ربازی و به هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ شانه‌ی ئامانج/فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كان، هێرشێكی ئاسمانی سه‌ركه‌وتویان كرده ئامانج".
باسی لەوەشکردووە، له بۆردومانه‌كه‌دا حه‌شارگه‌كانی تیرۆریستانی داعش له زنجیره چیای حه‌مرین كراونه‌ته ئامانج و زیانی له شانه تیرۆریستییه تێكشكاوه‌كان گه‌یه‌ندراوه.
ئه‌وه‌شیخستۆته‌ڕو، تاوه‌كو ئێستا ژماره‌ی تیرۆرسته كوژراوه‌كان و ناسنامه‌كانیان نه‌زانراوه و دوای لێكۆڵینه‌وه‌كان به‌فه‌رمی ئاماری كوژراوه‌كان و ناسنامه‌كانیان ئاشكراده‌كه‌ن.