كەشناسی هەرێم پێشبینیەکانی كەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی راگەیاند

بەشی پێشبینی كەشوهەوا لەوەزارەتی گواستنەوەو گەیاندنی حكومەتی هەرێمی كوردستان، پێشبینییەكانی بۆ ٤٨ كاتژمێری داهاتوو بڵاوكردەوە.

ئەمڕۆ هەینی ٢٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣، ئاسمان پەڵە هەور دەبێت، خێرای با  لەسەرخۆ – مام ناوەند ١٠-٢٠ کم /ک دەبێت، ئاراستەی با  باشووری خۆرئاوا دەبێت، پلەکانی گەرما نزیک دەبنەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.  

سبەی شەممە، ئاسمان بەگشتی لە نێوان ساماڵ و پەڵە هەوردا دەبێت، پلەکانی گەرما کەمێک بەرز تردەبنەوە بە ڕێژەی٢-٣پلە بە بەراورد لەگەڵ تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ. 
 
بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر : ٣٠ پلەی سیلیزی

سلێمانی : ٢٧ پلەی سیلیزی

دهۆک : ٣١ پلەی سیلیزی

کەرکوک : ٣٢ پلەی سیلیزی

هەڵەبجە : ٢٩ پلەی سیلیزی

زاخۆ : ٣١ پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران: ١٩ پلەی سیلیزی

سۆران : ٢٩ پلەی سیلیزی

گەرمیان : ٣٤ پلەی سیلیزی


AM:10:55:27/10/2023