موقته‌دا سه‌در ڕێبه‌ری ڕه‌وتی سه‌در ئه‌مڕۆ هه‌ینی ٢٧ی تەشرینی یەکەم ٢٠٢٣ داوای داخستنی باڵوێزخانەی ئەمریکا لە عێراق کرد.
موقته‌دا سه‌در له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێكس نوسیویه‌تی " له ڕوانگه‌ی پاڵپشتیكردنی ستهملێكراوانی ڕۆژهه‌ڵات و ڕۆژئاوای زه‌وی، به‌تایبه‌ت بۆ پشتیوانی له برایان و گه‌له‌كه‌مان له فه‌ڵه‌ستینی خۆشه‌ویست و غه‌زه، داوا ده‌كه‌م حكومه‌تی عێراق و په‌رله‌مانی عێراق به هه‌مو هێز و ئاراسته‌كانیانه‌وه، و بۆ یه‌كه‌مینجار و له پێناو به‌رژه‌وه‌ندی گشتی نه‌ك تایبه‌ت، ده‌نگ بده‌ن به داخستنی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له عێراق، به‌هۆی پشتیوانی بێسنوری ئه‌مریكا له زایۆنیسته تیرۆریسته‌كان له دژی غه‌زه، ئه‌مه‌ش له‌چوارچێوه‌ی پابه‌ندبونه به پاراستنی كارمه‌نده دیپلۆماسییه‌كانیان و رێگریكردنیش له هێرشكردنه سه‌ریان له‌لایه‌ن میلیشیاكانه‌وه كه ده‌یانه‌وێت ئاسایش و سه‌لامه‌تی عێراق تێكبده‌ن".
هەروەها لە کۆتاییدا سەدر رایگەیاند" ئه‌گه‌ر حكومه‌ت و په‌رله‌مانی عێراق بێده‌نگ بن، هه‌ڵوێستی دیكه‌ی ده‌بێت".