دهۆک.. لە کێڵگەیەکدا دەست بەسەر دروستکردنی بڕێکی زۆر دەرمانی ساختەدا دەگیرێت

ئاسایشی دهۆک دەستگیرکردنی هاوڵاتییەکی بە تۆمەتی دروستکردنی بڕێکی زۆر دەرمانی ساختە ڕاگەیاند کە بەشێوەی قاچاغ لە کێڵگەکەدا دانرا بوو. 

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی دهۆک لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە" لە ئەنجامی بەدواداچوونی بەردەوامی هێزەکانمان لە کێڵگەیەکی دەوروبەری سنووری پارێزگای دهۆک کە دەرمانی ماوە بەسەرچوو هەبووە، لە ڕۆژی ٢٤ی ئەم مانگە تیمێکی ئێمە بە هاوکاری داواکاری گشتی و لیژنەی باڵا بەدواچوونمان کرد و شوێنەکان دیاری کران".

ئاماژەی بەوەشکردووە، لە کێڵگەکەدا دەست بەسەر بڕێکی زۆر دەرماندا گیراوە کە ماوەی بەسەرچووە و بەشێوەی قاچاغ لە کێڵگەکەدا دانرا بوو. 

بەپێی ڕاگەیەندراوەکەی ئاسایشی دهۆک، لە ئێستادا کێڵگەکە داخراوە و "تۆمەتبارەکە"ش بە دەرمانەوە دەستگیرکراوە و دەستیش بەسەر هەموو دەرمانەکەدا گیراوە. 

دەقی ڕاگەیەندراوەکەی ئاسایشی دهۆک:

PM:04:15:28/10/2023