سبەی دادگای فیدراڵی لەسەر خەرجکردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم بڕیار دەدات


بڕیارە سبەی یەک شەممە ٢٩ ترشینی یەکەم دادگای فیدراڵی عێراق دانیشتنێک لەسەر دوو کەیسی کە تایبەتن بە مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم سازبکات، داواکە لە دژی سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق و، مەسرور بارزانی سەرۆک وەزیرانی هەرێمە. 

داوای یەکەمیان لەلایەن، عەدالت رەحیم و بوخاری جەمیل وحیدر محمدەوە تۆمار کراوە، داوای دوەمیشیان لە لایەن محمود حسێن رەزا عگیلیەوە تۆمارکراوە، لە هەردوو دۆسیەکەشدا  داوا دەکرێت بە خەرج کردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان لەکاتی خۆی وەک باقی فەرمانبەرانی عێراق.

داوای یەکەم کە لەلایەن ئەو سێ پەرلەمانتارەوە تۆماکراوە، داوا دەکەن مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم بۆ هەردوو مانگی تەموز و ئاب خەرجبکرێت هاوشێوەی فەرمانبەرانی عێراق.

داوای دووەمیشیان، حسێن رەحیم عگێلی ئەمینداری گشتی حزبی ئومەی عێراقییە کە سکاڵاکەی لەدژی سەرۆک وەزیرانی عێراق تۆمار کردووەو، داوای لە دادگای باڵای فیدڕاڵی کردووە، بڕیارێک دەربکات بۆ خەرجکردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بەگوێرەی ئەوەی لە یاسای بودجەی گشتی فیدڕاڵی بۆ ساڵی ٢٠٢٣ ئاماژەی بۆ کراوە.

سلێمانی مستەفا توێژەرەو پسپۆری بواری یاسایی شیکردنەوەیەکی بۆ ئەم پرسە کردووە، کەم لە خوارەوە بڵاوکراوەتەوە:

دوور لە سیاسەت موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان 

لەخشتەی دانیشتنەکانی دادگای فیدراڵی بەیانی( ٢٩ /١٠ /٢٠٢٣) دوو داوا تایبەتن بە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان ،داوای یەکەمیان ژمارە(٢٢٤)اتحادیەلەلایەن (عەدالت رەحیم وبوخاری جەمیل وحیدر محمد)ەوە کراوە، داوای  دوەمیان بە ژمارە (٢٢٧)اتحادیە لە لایەن (محمود حسێن رەزا عگیلی )ەوەیە ، لە هەردوو داواکە داوا دەکەن بە خەرج کردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان لەکاتی خۆی وەک باقی فەرمانبەرانی عێراق ، بەگەرانەوە بۆ دەستور حکومەتی فیدراڵ هیچ بەهانەیەکی یاسایی بەدەستەوە نییە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بکاتە بارمەتە ، بۆیە باشترین شرۆڤە گەرانەوەیە بۆ دەستوور ، لە حاڵەتێکە گەر بەهانەیەکی یاسایش بونی هەبێت نابێتە سەند بۆ نەناردنی مووچەی فەرمانبەران ، بۆیە باشتر وایە بگەڕینەوە بۆ دەستوردا :

لەماددەی یەکەمیدا دەڵیت (كۆماری عێراق دەوڵەتێكیفیدڕاڵی یەكگرتووی سەربەخۆی خاوەن سەروەریە، ڕژێمی حوكمڕانی تێیدا كۆماری نوێنەرایەتی (پەرلەمانی) دیموكراسیە، ئەم دەستورەش یەكپارچەیی عێراق دەپارێزێ) ، لەکاتێکدا قوتی هاوڵاتیانی هەرێم و ئەو جیاکاریەی لەماوەی رابردوی پێچەوانەی ئەو بنامایەمان پێدەڵێن ، لە ماددەی (١٣) پێداگری لەسەر ئەوە دەکاتەوە کە دەبێت رێز لەم دەستورە بگیرێت و نابێت یاسایەک دابنرێت پێچەوانەی ئەم دەستورە بێت ، کەواتە گەر حکومەتی فیدراڵ و وەزارەتی داریی یاسای بوجە بەکاردێنن دژی فەرمانبەرانی هەرێم ئەمەش سەرپێچی ماددەی (١٣) دەستورە م چونکە ناکرێت هاوڵاتیان بکرینە بارمەتە .

لەماددەی (١٤) دا هاتوە (عێراقیەكان یەكسانن لەبەردەم یاسادا بەبێ جیاوازی ڕەگەز یا نەژاد یا نەتەوە یا بنەچە یا ڕەنگ یا ئایین یا ئایینزا یا بیروباوەڕ یا بۆچوون یا بارودۆخی ئابووری یا كۆمەڵایەتیان ، بەڵام مامەلەی حکومەتی فیدرال پێچەوانەی ئەوەمان پێ دەلێن ، لە ماددەی (٢٩) یەكەم هاتوە (أ – خێزان بنەمای كۆمەڵەگەیەو دەوڵەت پارێزگاری لەقەوارەو بەهائایینی و ڕەوشتی و نیشتمانیەكەی دەکات ، هەروەها لەبڕگەکانی تری هەمان ماددە پێداگری لەسەر پاراستنی مافی دایکایەتی و مافی منداڵ و مافی پێرو پەکەوتەکان دەکاتەوە ، بەلام پێچەوانەی ئەو بنەمایانەو بنەماکانی ماددەی (٣٠) پێشێلی مافی یان دەکات .

ماددەی (١١٠) ئەم دەسەڵاتانەیخوارەوەتایبەت کردوە بە حكومەتی فیدرالیەوە ، گەر دیقەت لە برگەی (دووەم ، سێیەم ،حەتەم ) بدەین دەگەینە ئەو راستییە کە حکومەتی فیدراڵ بەرپرسە لە :

دووەم: دانان و جێبەجێكردنی سیاسەتی ئاسایشی نیشتمانی لەوانەش پێكهێنان و بەڕێوەبردنی هێزێكی چەكدار بەمەبەستی دڵنیابوونلەپاراستنومسۆگەركردنیئاسایشیسنوورەكانیعێراقوبەرگریكردنلێیان.

سێیەم: ڕەنگڕێژكردنی سیاسەتی داراییو گومرگ و دەركردنی دراوو ڕێكخستنی سیاسەتی بازرگانی لەسەر سنووری هەرێم و پارێزگاكانی عێراق و دانانی بودجەی گشتی دەوڵەت و ڕەنگڕێژكردنی سیاسەتی دراو و دامەزراندن وبەڕێوەبردنی بانكێكی ناوەندی.

حەوتەم: دانانی پڕۆژەی بودجەی گشتی و وەبەرهێنان.

دەبێت چاوەڕێی دادگای فیدراڵی بکەین بزانین  چۆن و بەکام پێوەر بڕیار لەسەر ئەم دوو داوایە دەدات بەڕای راشکاوی بەندە هیچ یاسا و رێنمایەک لە دەستور گەورەتر نیە و نابێت هیچ یاساو رێنماێکێش پێچەوانەی دەستور دەربکرێن ، حکومەتی فیدراڵ هەر ناکۆکێکی لە گەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان و کار بەدەستانی هەرێمی کوردستان دا هەبێت ، نابێتە پاساو بۆ نەناردنی مووچەی خانەنشینان و فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان ، هیوادارم داداگای فیدراڵی و دادوەرە بەرێزەکانی ئاکاری باڵاو بنەماکانی دەستوور وبنەماو رێسا رێزلێگیراوەکانی جیهانی رەچاوبکەن لە مامەڵەکردن لەگەڵ ئەم کەیسە ، ژیان و کەرامەت و مافی رەوای فەرمنبەرانی هەرێم لە سەروی هەموو شتێکەوەیە ، بۆیە دەبیت فراکسیۆنەکانی ئەنجومەنی نوێنەران و کۆمەڵگای مەدەنی لە بەسراوە بۆ خانەقین یەک دەنگ بن بەرامبەر ئەو نادادییەی کە بەرامبەر فەرمانبەران و خانەنشین نان .



PM:04:51:28/10/2023