دادگای فیدراڵی کەیسی مووچەخۆرانی هەرێمی دواخست
سبەی وەفدێکی هەرێم سەردانی بەغدا دەکات


ئەمڕۆ یەک شەممە ٢٩ ی تشرینی یەکەم دانیشتنی دوو سکاڵای مووچەی  مووچەخۆرانی هەرێمی لە دادگای فیدراڵی دواکەوت، ئەوە لە کاتێکدایە بۆ هەمان پرس سبەی ٣٠ ی تشرینی یەکەم وەفدێکی هەرێم بەسەرۆکایەتی وەزیری دارایی سەردانی بەغدا دەکات.
 
ئەمڕۆ دادگای فیدراڵی عێراق دانیشتینی خۆی لەسەر سکاڵای یەکەم کە لەلایەن عەدالەت رەحیم و بوخاری جەمیل وحیدر محمدەوە تۆمار کرابوو، هەروەها سکاڵای  دووەمیش کە لەلایەن محمود حسێن رەزا عگیلیەوە سەرۆکی حزنی ئومە دواخست کە دژی سودانی و مەسرور بارزانی تۆمار کرابوون و ئامانج لە دوو داواکەش ناردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم بوو وەک فەرمانبەرانی عێراق و دوور لە ململانێ سیاسییەکان. 

ئەوە لە کاتێکدایە کە بڕیارە سبەی وەفدێکی حکومەتی ( ماوە بەسەرچووی هەرێم ) بەمەبەستی گفتوگۆکردن لەسەر مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم و شایستە داراییەکانی سەردانی بەغدا بکەنەوە.

ئەوە لە کاتێکدایە دوێنێ ٢٨ ی تشرینی یەکەم، 
پێشەوا هەورامی، وتەبێژی حکومەتی هەرێم لە راگەیاندنێکدا وتی " بڕیار وابوو هەفتەی پێشوو بڕی ٧٠٠ملیار دیناری موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بنێردرێت و دەست بە دابەشکردنی موچە بکەین، بەڵام جارێکی دیکە پێچەوانەی هەموو لێدوان و قسەو باسی ناو کۆبوونەوەکان و ڕێککەوتنەکان ناردنی پارەکە دواکەوت".







PM:04:33:29/10/2023