جارێکی دیکە بنكه‌ی سه‌ربازی (عه‌ین ئه‌سه‌د) بۆردومانكرا

ئەمڕۆ دووشەممە ٣٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ بۆ جارێکی دیکە بنکەی سەربازی (عەین ئەسەد) كه‌ تایبەتە بە هێزەکانی ئەمریکا  بۆردوومان کرایەوە. 

بەپێی هەواڵی میدیاکانی عێراق، ئەمڕۆ دەنگی چەند تەقینەوەیەکی بەهێز لە ناو بنکەی سەربازی عەین ئەسەد لە ڕۆژئاوای پارێزگای ئەنبار کە هێزەکانی ئەمریکای تێدا جێگرن بیستراوە و ئاگرێکی گەورەش کەوتووەتەوە. 

هاوکات کەمێک پێش ئێستاش گروپی بەرگری ئیسلامی عێراق بڵاویکردەوە کە بۆردوومانی هێزەکانی ئەمریکایان لە عێراق کردووە.

تائێستا زیانه‌ گیانی و مادییه‌كانی ئه‌و هێرشه‌ نەزانراوە. 


PM:07:05:30/10/2023