نرخی کارەبای مۆلیدە ئەهلییەکان بۆ مانگی ڕابردوو دیاریکرا

کارەبای سلێمانی ڕایدەگەیەنێت" نرخی یه‌ك ئه‌مپێر كاره‌بای مۆلیده‌ی ئه‌هلی بۆ مانگی ڕابردوو له ‌نێوان ٦ هەزار و ٥٠٠ دینار بۆ ٧ هەزار دینار دەبێت". 

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی، بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە" ئه‌مڕۆ لیژنه‌ی دیاریكردنی نرخی موه‌لیده‌ ئه‌هلییه‌كان کۆبوونەوە و به‌پێی نرخی سووته‌مه‌نی له‌ بازاڕه‌كاندا نرخی هه‌ر كاتژمێرێك بۆ یه‌ك ئه‌مپێر ٤٥ دینارە،‌ به‌مه‌ش نرخی یه‌ك ئه‌مپێر كاره‌بای موه‌لیده‌ی ئه‌هلی له‌ ناو شاری سلێمانی لە نێوان ‌نێوان ٦ هەزار و ٥٠٠ دینار بۆ ٧ هەزار دینارە". 

ئاماژەی بەوەشکرد، خشته‌ی كارپێكردنی مۆلیده‌ و پێدانی كاره‌با گۆڕانکارى تێدادەکرێت و مۆلیدەکان تەنیا لە نێوان ١٢ى نیوەڕۆ تا ١ى شەو ئەگەر کارەباى نیشتیمانى کۆژایەوە کار دەکەن واتە لە ١ى تا ١٢ی نیوەڕۆ کارناکەن جگە لە بەیانیان کە ٦:٣٠ تا ٨:٠٠ى بەیانى کاردەکەن، بەدەر لەو رۆژانەش رۆژانى هەینى و پشووە فەرمییەکان بەیانیان کارناکەن لەبرى ئەوە کاتژمێر ١١ى پێشنیوەڕۆ کاردەکەن.


AM:10:50:01/11/2023