ریاڵ مەدرید بڕیاری کۆتایی لەسەر نوێکردنەوەی گرێبەستی کاماڤینگا دا

فابریزیۆ ڕۆمانۆ، شارەزا لە گواستنەوەی یاریزانان و ڕاهێنەرەکان لە ئەوروپا، لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک ڕایگەیاندووە، "ڕێککەوتنێک لە نێوان ڕیاڵ مەدرید و ئێدواردۆ کاماڤینگا کراوە بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستی یاریزانە فەرەنسییەکە تا مانگی حوزەیرانی ٢٠٢٩”.


 گرێبەستی ئێستای کاماڤینگا لە هاوینی ٢٠٢٧ کۆتایی دێت، هەروەها جێگەی سەرنجی بەشێک لە یانەکانی پرێمەرلیگی ئینگلیزییە.

 ئاماژەی بەوەشکرد، بەم نزیکانە یانەی ڕیال مەدرید نوێکردنەوەی گرێبەستی ڕۆدریگۆ گۆس تا هاوینی 2028 ڕادەگەیەنێت، دواتر لە ماوەیەکی دواتردا بە فەرمی ڕاگەیەندراوی نوێکردنەوەی مانەوەی کاماڤینگا لەگەڵ یانە ئیسپانییەکە دەبێت.

 دوێنێ سێشەممە یانەی ڕیال مەدرید گرێبەستی ڤینیسیۆس جونیۆری تا هاوینی 2027 نوێکردەوە.


PM:06:00:01/11/2023