بەپێی نوێترین ئامارەکان، بەهۆی شەڕ و پێکدادانەکانی نێوان ئیسرائیل و فەڵەستین، تا ئێستا زیاتر لە (١٠) هەزار کەس لە هەردوولا گیانیان لەدەستداوە.
بەپێی ئامارێکی فەرمی سوپای ئیسرائیل، لە سەرەتای هێرشەكانی حەماس بۆسەر ئیسرائیل هەزار و ٤٠٥ كەس گیانیان لەدەستداوە كە (٧٠٠) کەسیان ژن و منداڵن و پێنج هەزار و ٤٣١ کەسی دیكەش برینداربوون.
هەروەها لای خۆشیەوە وەزارەتی تەندروستی فەڵەستین ڕایگەیاندووە" تا ئێستا هەشت هەزار و ٧٩٦ هاوڵاتی فەڵەستینى گیانیان لەدەستداوە و ٢٢ هەزار و ٢١٩ کەسی دیکەش برینداربوون کە سێ هەزار و ٦٤٨ منداڵ و دوو هەزار و ٢٩٠ یان ژنن".
بەرەبەیانی رۆژی ٧ی مانگی ڕابردوو لە کەرتی غەززەوە بە مووشەک هێرشکرایە سەر ئیسرائیل و دواتر گرژی و پێکدادانە سەربازییەکانی نێوان حەماس و سوپای ئیسرائیل دەستیانپێکرد.