دانیشتوانی مەخمور خۆپیشاندانیان دژی هێزەكانی هەشتای پێشمەرگە کرد

ئەمڕۆ پێنج شەممە دانیشتوانی مەخمور خۆپیشاندانیان كرد دژی پێدانی رەباییەكان بە هێزەكانی هەشتای پێشمەرگەی پارتی دیموکراتی کوردستان.

ئەمڕۆ٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣، دانیشتوانی كەمپی مەخمور خۆپیشاندانیان كرد لە دژی جێگیركردنی هێزەكانی هەشتای پێشمەرگە لەو خاڵانەی كە پێشتر گەریلاكانی پەكەکە بە رێككەوتنێك چۆڵیان كردو رادەستی سوپای عێراقیان كرد.

دوێنێ چوارشەممە، سیروان بارزانی فەرماندەی میحوەری مەخمور رایگەیاند "لەگەڵ سوپای عێراق رێككەوتووین كە خاڵەكانی چیای قەرەچوخ دابەشكراوە بەسەر هێزەكانی پێشمەرگەو سوپای عێراق".

رۆژی ٢٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣،  دوای چۆڵكردنی بنكەكانیان لەسەر چیای قەرەچووخ لەلایەن پەكەكەوە و رادەستكردنی بە سوپای عێراق، شەر لە نێوان پێشمەرگەو سوپای عێراق روویدا، بەهۆیەوە عەقید كاكە جەوهەر قەهار گەڵاڵی شەهیدبوو ٨ پێشمەرگەی دیكەش برینداربوو، لەبەرامبەردا ٢ سەربازی سوپای عێراق كوژران و ٦ی دیكەش بریندار. 



PM:09:42:02/11/2023