مقاومەی ئیسلامی: لە هەفتەی داهاتوو قۆناغێکی نوێ لە هێرشکردنە سەر دوژمن دەستپێدەکەن

هاوکات لەگەڵ پێشڕەوی ئیسرائیل لە غەزە و پەرەسەندنی گرژییە سنوورییەکانی نێوان لوبنان و ئیسرائیل، مقاومەی ئیسلامی عێراق ڕایگەیاند" کە پێگەیەکی گرنگی سەر بە ئیسرائیلی لە کەناراوەکانی دەریای  مردوو ( بحرالمیت) کردۆتە ئامانج".

گرووپی مقاومەی ئیسلامی عێراق لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند" کە لە هەفتەی داهاتووەوە، بۆ پشتیوانی لە فەلەستین، قۆناغێکی نوێ و فراوانتر لە هێرشکردنە سەر پێگە و بنکەکانی دوژمن لە ناوچەکە جێبەجێ دەکەن".

گرژییەکانی ناوچەکە لە کاتێکدایە کە وتەبێژی سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند" کە ئیسماعیل هەنیە، بەرپرسی فەرمانگەی سیاسیی بزووتنەوەی حەماس بە فڕۆکەیەکی تایبەت لە قەتەرەوە بەرەو ئێران گەشت دەکات".

هاوکات بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل رایگەیاند" کە هێزەکانی هێرشیان کردۆتە سەر قووڵایی شاری غەزە کە  یەکیکە لە شارەکانی سەرەکی کەرتی غەزە".

هەروەها نەتانیاهۆ رایگەیاند" ئیسرائیل بەڵێنی داوە پێکهاتەی فەرماندەیی گروپی ئیسلامیی حەماس لەناوببات و بە خەڵکی مەدەنی دانیشتووی باکوری غەزەمان راگەیاندووە کە بەرەو باشوور هەڵبێن". 

هاوکات لە سەرجەم ناوچە زیان لێکەوتووەکان زیانی گیانی لە زیادبوون دایە. سوپای ئیسرائیل ڕۆژی پێنجشەممە کوژرانی نزیکەی ١٣٠ کەسی لە هێرشەکانی بۆ سەر حەماس ڕاگەیاند.

سەرۆکی دەزگای فریاگوزاری و کارەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان بە سی ئێن ئێن-ی ڕاگەیاندووە" هێرشە ئاسمانییەکانی ئیسرائیل ڕۆژی پێنجشەممە زیاتر لە ٢٠ کەس کوژران کە لە قوتابخانەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان لە غەزە پەنایان گرتبوو".





AM:08:56:03/11/2023