نێچیرڤان بارزانی دوای دیدارەکەی لەگەڵ ماکرۆن پەیامێکی بڵاوکردەوە

ئەمڕۆ هەینی نێچیرڤان بارزانی دوای کۆبوونەی لەگەڵ ماکرۆن پەیامێکی بڵاوکردەوە کە پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و فەرەنسا بە "قووڵ و مێژوویی" وەسف دەکات. 

نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی (ماوە بۆدرێژکراوەی) کوردستان، دواینیوەڕۆی ئەمڕۆ لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک پەیامێکی بڵاوکردەوە و تێدا خۆشحاڵی خۆی بۆ دیداری ئیمانوێڵ ماککرۆن سەرۆکی فەڕەنسا دەربڕی و دووپاتی پەیوەندی بە هێزی هەردوولای کردەوە. 

ئەوەشی خستەڕوو، پەیوەندییەکانی هەرێم لەگەڵ فەرەنسا قووڵ و مێژوویین، هەروەها بەڵگەی پابەندبوونی هاوبەشیانە بۆ ئاشتی و سەقامگیری و پێشکەوتن. 

دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ نێچیرڤان بارزانی گەیشتە کۆشکی ئێلیزێ و لەلایەن ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەرەنسا پێشوازی لێکرا.


PM:03:17:03/11/2023