فڕاکسیۆنی یەکێتی: رێکەوتن کراوە مووچە لە کێشە سیاسییەکان جیابکرێتەوە

سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاندووە" ساڵی داهاتوو كێشەی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم چارەسەردەبێت".

هەرێم كەمال ئاغا سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە دیدارێكی تەلەفزیۆنیدا رایگەیاندووە" رێككەوتن كراوە لە هەمواری یاسای بودجە بۆ ساڵی ٢٠٢٤ مووچە لە كێشە سیاسییەكانی نێوان هەرێم و بەغداد جیابكرینەوە".

وتیشی" مووچەخۆرانی هەرێم ئازادن هەژمارەكەیان لە چ بانكێك دەكەنەوە، بەڵام دەبێت ئەو بانكە لەگەڵ سیستمی بانكی ناوەندی بەسترابێتەوە یاخود نەخرابێتە لیستی رەشەوە".

هەرێم كەمال ئاغا هەروەها راشیگەیاندووە"بۆ ساڵی داهاتوو كێشەی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم چارەسەردەبێت ئەوەش پێویستی بە هەمواری یاسای بودجە و جیاكردنەوەی پرسی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمە لە ئینفاقی فیعلی و رێككەوتنی لەسەر كراوە".



AM:12:03:05/11/2023