چاڤی لەگەڵ کانسێلۆ رووبەڕوی کێشە دەبێتە

کێشەیەکی ڕاستەقینە کە ڕووبەڕووی چاڤی دەبێتەوە لەگەڵ کانسێلۆ، کە ڕۆژنامەکانی کەتەلۆنیا ئاماژەی پێکردووە، لەسەر بنەمای چۆنیەتی دامەزراندنی ئەو یاریزانە لە پێکهاتەکەدایە.

 کاتێک کانسێلۆ وەک یاریزانی لای بەرگری بەشداری دەکات، کاریگەری نەرێنی لەسەر بەرگریکارانی ناوەڕاستی بەرشەلۆنە دەبێت،ئەوا دوو بەرگریکارە ناوەندەکە دەکەوێتە بەردەم مەترسیی گەورە و تیپەکە هاوسەنگی لەدەست دەدات،کاتێکیش وەک یاریزانی باڵ بەشداری دەکات، ئاستی پێویست پێشکەش ناکات، ئەمەش لە دوو یاریدا ڕوویداوە.

 باشترین شت ئەوەیە یان کانسێلۆ وەک بەرگریکاری چەپ یاری بکات یان لە لای ڕاستەوە درێژە بە پێگەی خۆی بدات، کاتێک پێشڕەوی دەکات دەبێت یەکێک لە یاریزانە ناوەڕاستەکان شوێنەکەی داپۆشێت.


AM:10:22:06/11/2023