درۆنی تورکیا دوو ئافرەتی پیادەرەویان کردە ئامانج

تورکیا لە ڕێگەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە شارەدێی بۆسكێنی سەر بە ئیدارەی ڕاپەڕینی بۆردوومان كرد کە بەهۆیەوە دووهاوڵاتی مەدەنی بە سەختی بریندار بوون.

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ٦ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣ تورکیا لە رێگەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە لە گوندی بۆسکێنی سەر بە شارۆچکەی ڕانییە لە دەڤەری ڕاپەڕین، ناوچەیەکی مەدەنییان بۆردوومان کرد.

بەپیی زانیارییەکان، لەسەر شەقامی گشتی شارەدێی بۆسکێن، درۆن دو کەسی کە هەردوکیان (ژن) بوون کردۆتە ئامانج و بەهۆیەوە هەردووکیان بەسەختی برینداربوون و لە ئێستادا باری تەندروستیان ناجێگیرە.

تا ئێستا هیچ زانیارییەک لە ناسنامەی کەسەکان لەبەردەستدا نییە.

ئەمە یەکەمجارە درۆنەکانی تورکیا لە شوێنێکی گشتی لە جیاتی سەیارە خەڵکی پیادە بکەنە ئامانج.




PM:02:30:06/11/2023