نێچیرڤان بارزانی داوا لە عێراق دەکات هێرشەکانی سەر هەولێر لەلایەن هێزەکانی دەرەوەی یاسا ڕابگرێت

کۆبونەوەی هەردوو شاندش باڵای پارتی و یەکێتی لە پیرمام کۆتاییهات و به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی هاوبه‌شی هه‌ردوو حزب، كۆبونه‌وه‌كه‌ له‌ كه‌شێكی ئارامدا به‌ڕێوه‌چوه‌، دوای کۆبوونەوەکەش نێچیرڤان بارزانی ڕایگەیاند«حکومەتی هەرێمی کوردستان لە سەرۆک وەزیرانی عێراق ئەوەیە کە نابێت رێگەبدرێت ئەو هێزانەی لە دەرەوەی یاسان کێشە بۆ عێراق و هەرێمی».

ئه‌مڕۆ سێشەممە ٧ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣، له‌ باره‌گای مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ پیرمام، كۆبوونه‌وه‌ی هاوبه‌شی نێوان یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان، ئه‌نجامدرا. له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بارودۆخی هەرێمی کوردستان و عێراق بەتایبەتی و، ڕەوشی هەستیاری ناوچەکە بە گشتی گفتوگۆیان له‌ باره‌وه‌ كرا.

دەربارەی کۆبونەوەکە سەرۆکی هەرێمی کوردستان نێچیرڤان بارزانی رایگەیاند، "کۆبونەوەیەکی باشیان لەگەل یەکێتی کردوە و وادەی هەڵبژاردن دیاری کراوە و هیوادارین لە کاتی خۆیدا بەرێوەبچێت، داوا لە فەرامندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراقیش دەکەین رێگری لەو گروپە چەکدارییانە بکات کە کێشەی ئەمنی دروست دەکەن".

ئاماژەی بەوەشکرد، رۆژی بەرێوەچونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانیان دیاریکردوە و هیوادارن لە رۆژی خۆیدا بەرێوەبچێت، داوا لە فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق دەکەن نابێت رێگە بە گروپە چەکدارییەکان بدرێت کێشەی ئەمنی بۆ هەرێم و عێراق دروست بکەن ، دەبێت ڕێگری لەم هێرشانە بۆ سەر هەولێر بکرێت.

كۆبونه‌وه‌ی شاندی پارتی و یه‌كێتی له‌ ئاستی باڵادا به‌ڕێوه‌چوە، له‌ بافڵ تاڵه‌بانی، سه‌رۆكی یه‌كێتی و له‌ پارتیش نێچیرڤان بارزانی و مه‌سرور بارزانی، جێگرانی سه‌رۆكی پارتی به‌شداربون و زیاتر له‌ پێنج كاتژمێری خایاندوه‌.


دەقی راگه‌یاندراوی كۆبوونه‌وه‌ی هاوبه‌شی پارتی دیموكراتی كوردستان و یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان

ئه‌مڕۆ، سێشەممە 7ی 11ی 2023، له‌ باره‌گای مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ پیرمام، كۆبوونه‌وه‌ی هاوبه‌شی نێوان یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان، ئه‌نجامدرا.

له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بارودۆخی هەرێمی کوردستان و عێراق بەتایبەتی و، ڕەوشی هەستیاری ناوچەکە بە گشتی گفتوگۆیان له‌ باره‌وه‌ كرا.

هه‌ردوولا جەختیان لەسەر هەماهەنگی و پێکەوەکارکردن و، پێویستی كۆكردنه‌وه‌ی هێز و توانای سەرجەم هێز و لایەنە سیاسییەکان کردەوە بۆ پاراستنی قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان و، داڕشتنی ستراتیژیەتێکی هاوبەش کە گونجاوبێت لەگەڵ ڕەوتی ڕوداو و گۆڕانکارییەکانی قۆناغه‌كه و، ڕوبەڕووبوونەوەی ئاڵنگاریەکان.

هەردوولا هاوڕابوون لەسەر بەهێزکردنی خاڵە هاوبەشەکان و چارەسەرکردنی گیر و گرفتەکان بە ئاراستەی بەرژەوەندییە نەتەوەیی و نیشتیمانییەکانی کورستان.

له‌ ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، جه‌خت له‌ پاڵپشتیكردنی هەنگاوەکانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان کرایەوە بۆ دابینكردنی شایسته‌ داراییه‌كان و مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی دەستووری هەمیشەی عێراقدا.



PM:05:43:07/11/2023