سودانی گەیشتە فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر

کەمێک پێش ئێستا سەرۆک وەزیرانی عێراق گەیشتە فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر و لەلایەن مەسرور بارزانییەوە پشێوازی لێکرا.

ئێوارەی ئەمڕۆ پێنج شەممە محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق بە سەردانێکی چاوەڕواننەکراو گەیشتە هەولێر و لەلایەن مەسرور بارزانی پێشوازی لێکرا. 

بڕیارە سودانی له‌گه‌ڵ هەریەک لە نێچیرڤان بارزانی و مه‌سرور بارزانی و لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی دیکەی هەرێم كۆببێته‌وه‌، یه‌كێك له‌ ته‌وه‌ره‌ سه‌ره‌كیانیش په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غداد تاوتوێ دەکرێت. 


PM:05:50:09/11/2023