شەش کۆمپانیای نەوتی هەرێم لەدوبەی لەگەڵ وەزارەتی نەوتی عێراق و سۆمۆ کۆبوونەوە

شەش کۆمپانیای نەوتی هەرێم لەدوبەی لەگەڵ وەزارەتی نەوتی عێراق و سۆمۆ کۆبوونەوە، ئامادەن دەست بەبەرهەمهێنان بکەنەوە بەمەرجی پاراستنی گرێبەست و پێدانەوەی قەرزەکانیان. 

ئەمرۆ پێنج شەممە ٩ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣، نوێنەری شەش کۆمپانیای بەرهەمهێنی نەوت کە بە کۆمەڵەی پیشەسازی نەوتی کوردستان APIKUR ناسراون لە شاری دوبەی وڵاتی ئیمارات لەگەڵ نوێنەری وەزارەتی نەوتی عێراق و کۆمپانیای سۆمۆ و کۆمپانیای نەوتی باکور کۆبونەتەوە، لەڕاگەیەندراوێکدا کۆمەڵەی پیشەسازی نەوتی کوردستان ڕایگەیاندووە" ئامادەن دەست بەبەرهەمهێنانی نەوت بکەنەوە بەو مەرجەی گرێبەستەکانیان وەک خۆی بمێنێتەوەو گرێبەستی هاوبەشی بەرهەمهێنان وەک خۆی بمێنێتەوەو  قەرزەکانی ڕابردویان بدرێتەوە".
 
لەکۆبونەوەکە وەزارەتی نەوت داوای پێداچونەوەی گرێبەستەکانی کردووە بەجۆرێک بەخواستی هەمووان بێت بەحکومەتی هەرێمی کوردستانیشەوە.

کۆمەڵەی APIKUR کە شەس کۆمپانیای بواری نەوتی هەرێمن بەرهەمهێنەری پتر لە نیوەی نەوتی هەرێمن و بۆ یەکەمجارە وەکو کۆمەڵەکە لەگەڵ وەزارەتی نەوتی عێراق کۆدەبنەوە.



PM:08:30:09/11/2023