هاتووچۆی سلێمانی شۆفێرانی بارهەڵگر ئاگاداردەکاتەوە و دەڵێت: "هاتنە ناوەوە بۆ ناو شار قەدەغەیە".
لە راگەیەندراوێکدا هاتووچۆی سلێمانی شۆفێرانی بارهەڵگر ئاگاداردەکاتەوە کە هاتنەناوەوە بۆ ناو سەنتەری شار لە کاتژمێر ۷:٠٠ی ئێوارە بۆ ۹:٠٠ ی بەیانی قەدەغەیە.
هاتووچۆی سلێمانی دەشڵێت:" ئەم بڕیارە لە پێناو کەمکردنەوەی لۆد و قەرەباڵغییە لەکاتی چوونە سەرکاری فەرمانبەران".