حكومەت موچەی ٢٢ هەزار كەس دەبڕێت

حكومەتی عێراق ٢٢هەزار موچەخۆری خانەنشین كە بە ساختە مامەڵەكانیان بۆكراوە و موچەیان بۆ دابینكراوە، موچەكانیان دەبڕێت.

سەرۆكی دەستەی خانەنشینی عێراق رایگەیاند:” لە ماوەی رابردوودا لەرێگای كارمەند و چەند دەسەڵاتدارێكەوە چەندان هاوڵاتی وەك موچەخۆر لە لیستی خانەنشینان تۆماركرابوون كە ژمارەیان ٢٢هەزار كەسە.

ماهر حسێن وتیشی:” ئەو كەسانە لە لیستی موچەخۆران دەركراون بەوەش ٨٠٠ملیار دینار بۆ خەزێنەی وڵات دەگەڕێتەوە كە هاوكارێكی باش دەبێت لە بەڕێوەچوونی پرۆسەی زیادكردنی موچەی خانەنشینان كە ١٠٠هەزار دینار بۆ هەر موچەخۆرێك زیادكرابوو”.



AM:11:51:11/11/2023