ئەمەریکا بنکەی میلیشیا شیعەکان بۆردومان دەکات

هێزەکانی ئەمەریکا لە بەرامبەر هێرشکردنە سەر بنکەیەکی هێزەکانیان لە سوریا، بۆردومانی بنکەیەکی میلیشیا شیعەکانیان لە ناوچەی ئەبوکەمال لە سەرسنوری عێراق- سوریا کرد.

شەوی رابردوو هێزەکانی سەید شوهەدا کە میلیشیایەکی شیعەی سەر بە کۆماری ئیسلامی ئێرانن هێرشیان کردە سەر بنکەیەکی سەربازی 
هێزەکانی ئەمەریکا لە دێرزووری سوریاو تا ئێستا زانیاری لەسەر زەرەرەکانی هێزەکانی ئەمەریکا نەزانراوە، لە تۆڵەی ئەو هێرشە ئەمڕۆ ١٣ ی تشرینی دووەم ئەمەریکا لە رێگای هێرشی ئاسمانییەوە بۆردومانی بنکە میلیشیا شیعەکانی لە شاری ئەبوکەمالی سەر سنوری نێوان سوریا و و عێراق کرد.

لوید ئۆستن، وەزیری یەرگری ئەمریكا بە میدیاکانی راگەیاند " ویلایەتە یەكگرتووەكان هێرشی ئاسمان كردووەتە دوو پێگەی سەربە ئێران لە سوریا".

هەروەها ئەوەشی خستەڕوو لە گورزەدا
 هێرشیان کردۆتە سەر دامەزراوەیەكی مەشق و و ماڵێك لە نزیك هەردوو شاری ئەلبوكەمال و مەیادین لە سوریا.

زانیارییە سەرەتاییەکان ئاشکرای دەکەن کە ٨ چەکدار میلیشیای سەید شوهەدا کوژراون، ئەو میلیشیایانە هیچ راگەیاندنێکیان لەو بارەیەوە بڵاونەکردۆتەوە، بەلآم سووربوونی خۆیان لەسەر ئەو جۆرە هێرشانە دووپاتکردۆتەوە تا هێرشەکانی سەر غەزە بەردەوام بێت.

٧ ی تشرینی یەکەم هێزەکانی بزووتنەوەی حەماس هێرشێکی چاوەڕوان نەکراویان کردە سەر پشتێنەی نێوان غەزەو ئیسرائیل و نزیکی ١٤٠٠ سەرباز و هاوڵاتی ئیسرائیلی کوژران، بەرامبەر ئەوەش سوپای ئیسرائیل لەو کاتەوە هێرشێکی بەرفراوان و کاولکاری کردۆتە سەر غەزە و تا ئێستا بە پێی راگەیاندنەکانی فەلەستین زیاتر لە ١١ هەزار کەس کە زۆرینەیان مەدەنین کوژراون.




AM:10:24:13/11/2023