ڤاڵڤێردی پێش یاری ئەرجەنتین پەیامێک ئاڕاستەی میسی دەکات

فێدریکۆ ڤالڤێردی ئۆرۆگوایی یاریزانی ئیسپانی یانەی ڕیال مەدرید ڕایگەیاند، نازانم چۆن ڕێگری لە لیۆنێل مێسی ئەستێرەی هەڵبژاردەی ئەرجەنتین بکەم پێش ئەوەی هەردوو هەڵبژاردە لە پاڵاوتنەکانی ئەمریکای باشوور بۆ مۆندیال یەکتر ببینن.

  ئۆرۆگوایی پلەی دووەمی کۆمەڵەکە گرتووە و پێنج خاڵ لەدوای تانگۆی پێشەنگەوەیە.

 ڤاڵڤێردی پێش یارییەکە وتی: لەڕاستیدا نازانم چۆن مێسی بوەستێنم، پێموانییە بەهیچ شێوەیەک ڕێگەیەک هەبێت بۆ ئەوەی ئەو کارە بکەم.

 هەروەها ستایشی لویس سوارێزی هاونیشتیمانی خۆی کرد کە لە دوای مۆندیالی ٢٠٢٢ەوە گەڕاوەتەوە ناو ڕیزبەندی هەڵبژاردە نیشتمانییەکان و وتی: ئەو نمونەی ئێمەیە لە ئۆرۆگوای، زۆر شتی لێ فێربووین.


PM:09:30:13/11/2023