دەزگای (سپی) پیرۆزبای ساڵیادی بونیادنانی (٢٣٩) ساڵەی سلێمانی لە هەموو خەڵکی شاری سلێمانی بە تایبەتی و کوردستان بە گشتی دەکات.
له ١٤ی تشرینی دووه‌می ١٧٨٤ی زاینی له‌سه‌ر ده‌ستی برایم پاشای بابان بناغه‌ی سلێمانی دانرا و ئه‌م شاره بووە سومبل و هێما و لانكه‌ی سه‌ره‌كی تێكۆشانی كورد و جێگای سه‌رسامی دۆست و نه‌یارانی كورد.
سلێمانی جوانی و دڵرفێنی سروشتیەکەی وایكردووه ببێته سه‌رچاوه‌ی ئیلهام بۆ داهێنان، به تایبه‌تی له بواری شیعر و چیرۆك و شانامه و جۆره‌كانی تری ئه‌ده‌ب.
ئه‌مرۆ له (٢٣٩) هه‌مین ساڵه‌ی دامه‌زراندنی سلێمانیدا، مه‌ڵبه‌ندی گه‌وره‌ی روناكبیری و پایته‌ختی رۆشنبیری، لانكه‌ی ئازادی و ماڵی روناكبیران، پیرۆزبای خۆمان ئاراسته‌ی ته‌واوی خەڵکی سلێمانی و گه‌لی كورد دەکەین.