١٥٠ هەزار فەرمانبەر لە پرۆژەی هەژماری من تۆمار کراون

وەزارەتی دارایی و ئابووری رایگەیاند" تا ئێستا ١٥٠ هەزار فەرمانبەر لە پرۆژەی هەژماری من تۆمار کراون".

وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێم لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاند"  لە سەرەتای مانگی ئەیلولەوە تا ئێستا ١٥٠ هەزار فەمانبەرو مووچەخۆری هەرێمی کوردستان لە پرۆژەی هەژماری من تۆمار کراون و دەبنە خاوەن هەژماری بانکی تایبەت بە خۆیان ". 


 هەروەها رایگەیاند" مووچەخۆران و فەرمانبەران لەئێستادا لە ڕێگای پێنج بانکەوە لەسەر خواستی خۆیان لە یەکێک لە بانکەکان هەژماری بانکیان بۆ دەکرێتەوەو لە ئایندەیەکی نزیکدا مووچەکانیان لە ڕێی هەژماری تایبەتی خۆیانەوە وەردەگرن".

پرۆژەی هەژماری من پڕۆژه‌یه‌كی بانكی حکومەتی هەرێمی کوردستانە( ماوە بۆ درێژکراوە)  بۆ بەرەوپێشبردنی کەرتی بانکی و بەدیجیتاڵکردنی پارەدان بۆ زیاتر لە یەک ملیۆن فەرمانبەر، کارمەندانی هێزە ئەمنییەکان و خانەنشینی حکومەتی هەرێمی هەرێمی کوردستان کە ئەمەش پشتبەستن بە مامەڵەی کاش کەمدەکاتەوە.



PM:09:21:15/11/2023