نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان دادەبەزێت

ئەمڕۆ هەینی نرخی نەوت بە هەردوو جۆرەکەیەوە لە بازاڕەکانی جیهاندا گۆڕانکاری بەسەردا هات و نرخەکەی ڕووی لە دابەزین کرد. 

لە ئێستادا نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکی  دابەزی و گەیشتە ٧٧ دۆلار و ٤٠ سەنت، لە کاتێکدا لە کاتی داخستنی بازاڕدا بە ٧٧ دۆلار و ٤٢ سەنت بوو.

هەروەها نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت گەیشتە ٧٢ دۆلار و ٩٢ سەنتە بەڵام لە کاتی داخستنی بازاڕدا بە ٧٣ دۆلار و ٢١ سەنت بوو. 
 
چاودێران گۆڕانکاری لە نرخی نەوت دەگەڕێننەوە بۆ بارگرژی سیاسی و سەربازی ناوچەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست کە بەهۆی شەڕی ئیسرائیل و فەلەستینییەکانەوە هاتۆتە ئاراوە.


AM:08:31:17/11/2023