ئیستانبوڵ.. تەقینەوەیەك روویداو قوربانی هەیە

لەئەنجامی تەقینەوەیەك لە بینایەكی پێنج نهۆمی لەشاری ئیستانبوڵ-ی توركیا، كەسێك گیانی لەدەستداو چەند كەسێكی دیكەش بریندار بوون.

ئەمڕۆ هەینی ١٧ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣، میدیاكانی توركیا بڵاویانكردەوە، "لە گەڕەكی ئەتاتورك لە ناوچەی كوچوك چەكمەجە لە ئیستانبوڵ، تەقینەوەیەك لە ناو بینایەكی پێنج نهۆمی روویداو بەپێی ئامارە  سەرەتاییەكانیش، كەسێك گیانی لەدەستداو پێنج كەسی دیكەش برینداربوون".

سەبارەت بە ڕووداوەكە، پارێزگای ئیستانبوڵ لە ڕاگەیاندراوێكدا ڕایگەیاند:" بەپێی زانیارییە سەرەتاییەكان، تەقینەوەكە بەهۆی لێچوونی غاز بووە".

لەدوای رووداوەكەش بریندارەكان رەوانەی نەخۆشخانە كراون، كە رەوشی تەندروستی دوو لە بریندارەكان سەختەو باری تەندروستییان ناجێگیرە.


PM:07:21:17/11/2023