بارزانی داوای هاوکاری زیاتری پێشمەرگە و سوپای عێراق دەکات

ئەمڕۆ بارزانی پێشوازی لە وەزیری بەرگریی عێراقی کرد و لە بارەی باروودۆخی عێراق و شەڕی تێرۆر و کاری هاوبەشی پێشمەرگە و سوپای عێراق گفتۆگویان کردووە.

ماڵپەڕی فەرمی پارتی بڵاویکردۆتەوە " کە ئەمڕۆ شەممە ١٨ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣ لە سەلاحەددین ،  مەسعود بارزانی پێشوازی لە ( پابت محمد سعید العباسی) وەزیری بەرگریی عێراق کرد".

لە دیدارەکەدا هەردوولا بیروڕایان لەبارەی "بارودۆخی عێراق و شەڕی تیرۆر و هەماهەنگیی و کاری هاوبەشی هێزی پێشمەرگەی کوردستان و سوپای عێراق ئاڵوگۆڕ کرد".



PM:08:41:18/11/2023