ئەو دوو تۆمەتبارەی کە بە تۆمەتی خستەخوارەوی کچێکی ٢٠ ساڵەیان لە شوقەکانی ئیسکان دەستگیرکراوان وێنەکەیان دەستی ( سپی ) کەوتووە.
ئەمڕۆ شەممە ١٨ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣ لە باڵەخانەیەکی پڕۆژەیەکی نیشتەجێبوونی هەولێر کچێکی ٢٠ سالان کەوتەخوارەوە و ئاسایشی هەولێر-یش لەوبارەیەوە دەڵێت" لەسەر روداوەکە دوو کەس دەستگیرکراون، دەرکەوت هەردوو تۆمەتبار لەگەڵ ئەو ئافرەتە لەژێر کاریگەری ماددە کحولییەکان بوون و لە بەیانی کێشە لەگەڵ ئەو ئافرەتە دروستبووە و دواتر خستوویانەتە خوارەوە ".
وینەی دوو تۆمەتبارەکە بە بەناوەکانی(ف، ز، ص)و(م، أ ، ع) دەستی سپی کەوتووە .
دوای ئەنجامدانی چەند نەشتەر گەریەک و وەرگرتنی وتە لە کچەکە ناوی هەردوو گەنجەکەی هێناوە و داوا دەکات ئیجرائەتی پێویستیان لەگەڵ بکرێت.
وێنەی دوو تۆمەتبارەکە لە خوارەوە ببینە.