خوێندنەوەی دووەم بۆ هەمواری یاسای کۆمیسۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق دەکرێت

ئەمشەو كۆبونه‌وه‌ی نائاسایی په‌رله‌مانی عێراق بۆ خوێندنەوەی دووەم بۆ هەمواری یاسای کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق بەڕێوەچوو.

ئەمشەو پەرلەمانی عێراق بە ئامادەبوونی ١٧٣پەرلەمان بە سەرۆکایەتی موحسن مەندەلاوی کۆبوونەوەی نائاسایی خۆی ئەنجام دا.

دانیشتنەكەی پەرلەمانی عێراق تایبەت بوو بە خوێندنەوەی دووەم بۆ هەمواری یاسای كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق.

له‌ دانیشتنه‌كه‌ی ئه‌مشه‌ودا، په‌رله‌مانی عێراق خوێندنەی دووەمی بۆ هەمواری یاسای کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق کرد و بڕیارە رۆژی چوارشەمەش دەنگدانی بۆ بکرێت.

لەدوای دوورخستنەوەی محەمەد حەلبوسی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق لەلایەن دادگای فیدراڵیەوە ئەمە دووەم دانیشتنی نائاسایی پەرلەمانی عێراقە.



PM:11:59:18/11/2023