درەنگانی ئەمشەو بنکەی سەربازی ئەمریکا لە هەریر لە پارێزگای هەولێر بۆردوومان کرا.
درەنگانی ئەمشەو بنکەی سەربازی ئەمریکا لە هەولێر لە رێگەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانە بۆردوومان کرا و گرۆپی (مقاومەی ئیسلامی ) بەرپرسیارییەتی ئەم هێرشەی لە ئەستۆگرت.
مقاومەی ئسلامی لە راگەیەنراوێکدا وتی" دژ بەو پشتگیرییەی لە ئیسرائیل و ئەم تاوانەی دژ بە فەلەستین دەکرێت، هێزەکانمان لە تێگای درۆنێکەوە بنکەی سەربازی ئەمریکایام کردە ئامانج".
هەروەها وتویەتی" هێرشەکە بە تەواوی ئامانجی خۆی پێکاوە و تا ئەو هێرشانە بۆسەر خەڵکی فەلەستین رانەگیرێن، لە هێرشەکانمان ناوەستین".
لایخۆیەوە وەزارەتی بەرگری ئەمریکا( پنتاگۆن) ڕایگەیاند" لە سەرەتای شەڕی غەزە، لانیکەم ٥٩ جار لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست هێرش کراوەتە سەر سەربازەکانی".