بەغدا کاروانێکی تر نەوتی سپی بۆ ماڵان رەوانەی هەرێم دەکات

ئەم هەفتەیە نەوتی سپی بۆ ماڵان لە بەغداوە رەوانەی هەرێم دەکرێت و نرخی هەر بەرمیلێک ٦٠ هەزار دینار دەبێت.

دکتۆر سەباح سوبحی، ئەندامێکی لێژنەی غاز و نەوت لە پەرلەمانی عێراق بە ماڵپەڕی فەرمی پارتی راگەیاند" هۆکاری دواکەوتنی ناردنی نەوتی سپیی ماڵان لە بەغداوە بۆ هەرێمی کوردستان، لەبەر نرخەکەی بوو، کە ئەویش چارەسەر کراوە و رێکارەکانی تەواو بوون و ئەنجومەنی وەزیرانیش رەزامەندیی لەسەر نرخەکەی داوە، کە نرخی هەر بەرمیلێک ٦٠ هەزار دینارە".

وتیشی" بڕیارە ئەم هەفتەیە نەوتی سپیی ماڵان لە بەغداوە رەوانەی هەرێمی کوردستان بکرێت و بەپێی پێویستیی هەرێمی کوردستان نەوتەکە رەوانە دەکرێت، بۆیە ئەم هەفتەیە نەوت دەگاتە هەرێمی کوردستان".



PM:12:41:19/11/2023