دانیشتنی دادگای فیدراڵی لەسەر یاسای هەڵبژاردنی هەرێم بۆ جارێکی دیکە دواخرا

دانیشتنی دادگای فیدراڵی عێراق لەسەر یاسای هەڵبژاردنی هەرێم بۆ جارێکی دیکە بۆ سەرتایی مانگی داهاتوو دواخرایەوە. 

بڕیاربوو ئەمڕۆ یەكشەممە دادگای فیدراڵی عێراق لەبارەی یاسایی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان کۆبێتەوە، بەڵام دادگا بڕیاریدا دانیشتنەکە بۆ ڕۆژی ٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ دوابخات. 

سکاڵاکە لەلایەن زیاد جەبار سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە خولی پێنجەمی پەرلەمان کوردستان و ئامانج نەجیب شەمعون سەرۆکی فراکسیۆنی رافیدەینی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانییەوە، دژی ماددەكانی (١-٩-١٥-٢٢-٣٦)ی یاسای هەڵبژاردنەكانی پەرلەمانی كوردستانەوە تۆمار کراوە. 

هەروەها لە سکاڵاکەدا داوایانکردووە، ماددەکانی تایبەت بە کورسی پێکهاتەکان و بازنەکانی هەڵبژاردن بە نایاسایی هەژماربکرێن.


PM:02:38:19/11/2023