کەرکوک.. نووسینگەی شاخەوان عەبدوڵا بەر دەسترێژی گولـلە دەکەوێت

ئەمڕۆ لە شاری کەرکووک نووسینگەی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق درایە بەر دەسترێژی گولـلە.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە ٢٠ی تشرینی دووەمی لە کەرکوک ٢٠٢٣ تەقە لە نووسینگەی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، شاخەوان عەبدوڵا کرا.

جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق  پەیامێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند" بەرەبەیانی ئەمڕۆ تەقە لە نووسینگەی کەرکوکی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق کراو و دەستبەجێ لەلایەن پاسەوانەکانەوە وەڵام تەقەکەرەکان درایەوە".

شاخەوان عەبدوڵا راشیگەیاندووە" ئۆتۆمبێلەکە لەجۆری تۆیۆتا کامرییە و توانیویانە لەکاتی وەڵامدانەوەدا بیپێکن، بەڵام هەڵهاتووە، وێڕای داواکردنمان لە دەزگا ئەمنییەکان بۆ دۆزینەوەی ئەنجامدەرانی ئەم کردەوەیە، خەڵکی بە شەرەفی کەرکوک دڵنیا دەکەینەوە ئەم هێرشەش هاوشێوەی هێرشەکانی پێشوو لە خزمەت کردنی سەرجەم پێکهاتەکانی کەرکوک ڕامان ناگرێت.








AM:11:29:20/11/2023