ڤیدیۆ.. خانمە هونەرمەندێکی ڕووسی بەهۆی بۆردومانێکی ئۆکرانیاوە گیانی لەدەستدا

خانمە ئەکتەر و دەرهێنەری دیاری ڕووسیا پاولینا مێنشیخ، لە ئەنجامی بۆردومانی هێزەکانی ئۆکرانیا بۆسەر کۆماری دۆنێتسک گیانی لەدەستدا.

دێنیس لاڤرێنتیڤ کە ئەکتەرێکی ناوداری ئەمریکایە ڕایگەیاندووە" تازە پەیامێکم لە دۆنێتسکەوە پێگەیشتووە کە هاوڕێی ئازیزم، دەرهێنەر و مامۆستا پاولینا مێنشیخ لە کاتی پێشکەشکردنی نمایشێکی هونەریدا لە تۆپبارانەکانی ئۆکرانیا گیانی لەدەستداوە". 

پاولینا ساڵی (١٩٧٢) لە مۆسکۆ لە دایکبووە، دەرهێنەری شانۆی (لێگێ ئارتیس و نێژن و نمایشی دوا تاقیکردنەوە)بووە، لە ناو ئەو نمایشانەی کە پێشکەشی کردبوو، (رێگای بەرلین، سەماکردن بۆ هەمیشە، خەونێک دەربارەی ئیڤان کوپالا) و چەندین بەرهەمی دیکە.


PM:12:15:22/11/2023