کۆتا وادەی پڕکردنەوەی فۆڕمی کرێنشینان راگەیەندرا

تائێستا زیاتر لە ٢٢ هەزار هاونیشتمانی فۆرمی وەرگرتنی شووقەی بێ پێشەکییان لە هەرێمی کوردستان پڕکردووەتەوە.
 
مەریوان مەلا حەسەن، وتەبێژی وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنی هەرێمی کوردستان رایگەیاند "رۆژی پێنج شەممەی داهاتوو، ٣٠ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣ دوایین مۆڵەتە لە بەردەستی هاونیشتمانییان بۆ پڕکردنەوەی فۆڕمی یەکە نیشتەجێبوونەکان".

هەروەها رایگەیاند" زۆرترین فۆڕم کە پڕکراونەتەوە لە هەولێرن و نۆ هەزار و ٢٣٣ فۆڕمن، لە سلێمانی حەوت هەزار و٩٨٩، لە هەڵەبجە ٣٢٧ و لە دهۆک دوو هەزار و ٤٤٥ فۆرم پڕکراونەتەوە".

وتەبێژی وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە وتی "لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران ٥١٤، لە زاخۆ ٤٦٠، لە گەرمیان هەزار و ٢٥٩، لە راپەرین ٢٢٩ و ١٣٧ فۆرمیش پڕکراونەتەوە دیار نییە لە چی پارێزگا و ئیدارەیەک پڕکراونەتەوە".
 



PM:09:54:22/11/2023