ده‌زگای ئاسایشی نیشتمانی عێراق رایگەیاند" ١٨ تۆمه‌تباری بە تۆمەتی قورمارکردن له‌ناو یه‌كێک له ماڵه‌كانی به‌شی كه‌رخی به‌غدا دەستگیر کردووە".
ده‌زگای ئاسایشی نیشتمانی له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا رایگەیاند" به پشتبه‌ستن به زانیارییه هه‌واڵگرییه دروسته‌كان سه‌باره‌ت به بونی هۆڵێكی قومار و یاری ڕۆلێت له‌ناو یه‌كێک له خانوه‌كانی نیشته‌جێبون له به‌شی كه‌رخی به‌غدا، هێزێك له ده‌زگای ئاسایشی نیشتمانی دوای وه‌رگرتنی ڕه‌زامه‌ندی دادوه‌ری بۆ هه‌ڵكوتانه سه‌ر ماڵه‌كه جوڵه‌یان كرد و ١٨ تۆمه‌تباریان ده‌ستگیركرد".
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە" ده‌ست به‌سه‌ر ئه‌و كه‌ره‌ستانه‌دا گیرا كه تۆمه‌تباره‌كان قومار و یاری رۆلێتیان پێی ده‌كرد، سه‌رجه‌م تۆمه‌تبارانیش ڕه‌وانه‌ی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری كران بۆئه‌وه‌ی ڕێكاری یاسایی به‌رامبه‌ریان بگرنه‌به‌ر".
دەزگای هەواڵگریی عێراق ئاماژەی بەوەداوە، کە ئەو کەسانە بەپێی مادەی ٣٨٩ی یاسای سزادانی عێراقی دەستگیرکراون.
به‌پێی یاسای عێراقی، هه‌ركه‌سێک قومارخانه یان شوێنێک بۆ ئه‌و جۆره یاریانه بكاته‌وه سزا ده‌درێت به زیندانیكردن بۆ ماوه‌یه‌ک كه له ساڵێک زیاتر نه‌بێت، ئه‌مه جگه له‌و پێبژاردنه داراییانه‌ی كه به‌سه‌ر هه‌ركه‌سێكدا ده‌سه‌پێنرێت كه ئه‌م كاره ئه‌نجام بدات.