کەشناسی: پلەکانی گەرما گۆڕانکارییان بەسەردا دێت


بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی هەرێم پێشبینی دەکات سبەی هەندێک نمە باران لە ناوچەکانی دهۆک ببارێت.

بەشێوەیەکی گشتی کەشوهەوای ئەمڕۆ شەممە بەم شێوەیە دەبێت:

کەش، بە گشتی ئاسمان نیمچە هەور دەبێت.
پلەکانی گەرما، نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوی دوێنێ .
خێرای با، لەسەرخۆ دەبێت ٥-١٥کم/س .
ئاراستەی با، باشوری خۆرئاوا دەبێت .
مەودای بینین، ٨-١٠ کم

سبەی یەک شەممە کەشوهەوا بەم شێوەیە دەبێت:

کەش، ئاسمان لە نێوان نیمچە هەور و هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ ئەگەری بارینی نمە باران لە هەندێ کات و شوێن بە تایبەتی لە هەندێ ناوچە شاخاویەکان و سەنتەری پارێزگای دهۆک و دەوروبەری.
پلەکانی گەرما، نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوی ئەمرۆ.
خێرای با، مام ناوەند دەبێت ١٠-٢٠ کم/س.
ئاراستەی با، باشوری خۆرئاوا دەبێت .
مەودای بینین، ٨-١٠ کم 
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :

هەولێر: ١٨ 
سلێمانی: ١٨
دهۆک:١٦
کەرکوک: ١٩
هەڵەبجە: ١٨
زاخۆ:١٧
سۆران: ١٥
حاجی ئۆمەران:١٠
گەرمیان: ٢٣



PM:12:13:25/11/2023