ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٦ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣ پۆلیسی ئێران دەستگیرکردنی "گەورەترین باندی ڕفێنەری" لە ناوچەی سیستان و بەلووچستان ڕاگەیاند.
عه‌مید دۆست عه‌لی جه‌لیلیان فه‌رمانده‌ی پۆلیسی سیستان و به‌لوچستان، لە لێدوانێکدا بە میدیای وڵاتەکەی ڕاگەیاندووە" گەورەترین باندی ڕفێنەر لە شاری زاهیدان کە چەک و تەقەمەنییان پێ‌بوو هەڵوەشاوەتەوە".
وتیشی" دوای ئەوەی لە یەکێک لە ناوچەکانی زاهیدان ڕفاندن ڕوویدا، پۆلیس ڕاپۆرتێکی پێگەیشت کە پشتڕاستی دەکاتەوە سێ کەس چوونەتە ماڵی هاوڵاتییەک و تەقەیان لێکردووە لە هەوڵێکدا بۆ ڕفاندنی".
ئاماژەی بەوەشکرد، بەلەبەرچاوگرتنی هەستیاری بابەتەکە و بڵاوبوونەوەی هەواڵی دژبەیەک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، پۆلیس لە کاتی لێکۆڵینەوە تەکنیکییەکاندا حەشارگەی "ڕفێنەرەکانی" لە چەند شوێنێکی شەقامەکانی زاهیدان دەستنیشانکرد و سێ کەسیان دەستگیرکرد.
ڕاشیگەیاندووە" دوای گه‌ڕان و به‌دواداچوونه‌كانیش، حه‌شارگه‌یه‌كی تۆمه‌تباره‌كان دۆزراوه‌ته‌وه كه ده‌مانچه و ته‌قه‌مه‌نی تێدابووه، هه‌روه‌ها ده‌ست به‌سه‌ر دوو ئۆتۆمبێلی به‌كارهێنراو گیراوه كه له ڕفاندنی هاوڵاتیان به‌كارهێندراون، لە کاتی لێکۆڵینەوەکانیشدا تۆمەتباران دانیان بە چوار دۆسیەی ڕفاندنی دیکەدا ناوە لە پارێزگاکەدا کە لە بەرامبەر ئازادکردنی ڕفێندراوەکاندا ٢٠ ملیار تمەنیان وەرگرتووە".