ڤیدیۆ.. نارین دوای ماوەیەک دابڕان (دووری) بڵاوکردەوە

هونەرمەندی گۆرانیبێژی ناسراوی كورد نارین فەقێ، دوای ماوەیەک دابڕان نوێترین کاری هونەری خۆی بەشێوەی ڤیدیۆ کلیپ بە ناوی (دووری) بڵاوکردەوە. 

نارین لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام دەربارەی بەرهەمە نوێکەی ڕایگەیاندووە" دووری گۆرانییەکە لەسەر خۆشەویستی بۆ کوردستان، ئامانجی من دروستکردنی گۆرانییەکی کوردی لەم شێوەیە بوو، هەرچەندە لە کوردستانیشەوە دوورم بەڵام حەز و خۆشەویستی من بۆ میوزیکی کوردی هەمیشە لە دڵمدایە".

بەرهەمە نوێکەی لە ئاواز و ئەرەنجمێنتی هارون ئێلکییە و هۆنراوەی ئەدیب چاڵکییە، کاری بەرهەمهێنانی میوزیکی لەلایەن سینان بەزپاوە بۆ ئەنجامدراوە.

نارین فەقێ ساڵی (١٩٨٠) لە شاری حەسەکەی ڕۆژئاوای كوردستان لە دایكبووە، ساڵی (٢٠٠٣) دەستی بە ئەنجامدانی كاری هونەری كردووە و ئێستا یەكێكە لە هونەرمەندە ناسراوەكانی كوردە، هەورەها خاوەنی بڕوانامەی ماستەری مافناسی ئەوروپییە، لەئێستاشدا لەگەڵ هاوسەر و دوو كچەكەی لە سوید نیشتەجێییە.


AM:12:08:27/11/2023