رەوا جەمال كۆنسێرتێك سازدەكات

هونەرمەندی گۆرانیبێژی کورد رەوا جەمال بڕیارە مانگی داهاتوو كۆنسێرتێك لە شاری سلێمانی ساز بکات. 

رەوا جەمال دوای چوار ساڵ لە ئەنجامنەدانی هیچ كۆنسێرتێك لە ڕۆژی ٧ی مانگی داهاتوو لە هۆڵی تەلاری هونەری شاری سلێمانی كۆنسێرتێك بۆ گوێگرانی سازدەكات و دیارترین گۆرانییەكانی خۆی پێشکەش بە هەوادارەکانی دەکات. 

رەوا جەمال عەبدول ساڵی (١٩٨٢) لە شاری سلێمانی لە دایکبووە، ده‌رچووى  كۆلێژی پزیشكی ددانه‌،  ساڵی (٢٠١٣) یەکەم ئەلبومی بە ناوی (گەڕانەوە) بڵاوكردەوە و خاوەنی ناوبانگێكی زۆرە. 


PM:08:32:27/11/2023