گۆرانیبێژی دیاری کورد ژاکان حەمە عەلی خان نوێترین وێنەی خۆی بڵاوکردەوە.
ژاکان لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام نوێترین وێنەکانی خۆی بڵاوکردەوە کە بەشێوەیەکی سەرنجڕاکێش دەرکەوتووە و بۆتە جێی سەرنجی بەشێک لە هەوادارەکانی.
ژاکان لە ساڵی ١٩٩٢ لە شاری سلێمانی لەدایکبووە، ژاکان ژیانی هاوسەری پێکهێناوە و خاوەنی کچێک و کوڕێکە بەناوی (زەنێ و زەند)، ناوبراو کچی هەردوو هونەرمەندی دیار (حەمە عەلی خان و شلێر محەمەد)ە، دەرچوی بەشی میوزیکە لە پەیمانگای هونەرە جوانەکان.