دادگای فیدراڵی داوایەکی لە قازانجی مووچەخۆرانی هەرێم رەتکردەوە


دادگای فیدراڵی سكاڵایەكی لە قازانجی مووچەخۆرانی هەرێم رەتكردەوە کە لەلایەن ئەمینداری گشتی حزبی ئومەوە تۆمار کرابوو.

دادگای باڵای فیدراڵی عێراق سكاڵای مەحمود حسێن عگێلی) ئەمینداری گشتی حزبی ئومەی عێراقی لەبارەی موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان تۆماریكردبوو، رەتکردەوە بە بیانووی داواکار هیچ بەرژەوەندییەکی لە داواکەدا نییە. 

بەپێی داوا تۆمار کراوەکە عگێلی داوا لە دادگای فیدراڵی كردبوو بڕیار بدات لەسەر خەرجكردنی شایستە داراییە دواكەوتووەكانی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان، بەپێی ئەوەی لە یاسای بودجەی گشتی عێراقدا بۆ ساڵی 2023 .

ناوبراو داواشیکردبوو کە حكومەتی فیدراڵی عێراق پابەند بكات بەوەی پابەند بێت بە وادەی پێدانی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم هاوتا لەگەڵ فەرمانبەرانی دەوڵەت لە پارێزگاكانی تر. 

تا ئێستا دادگای فیدراڵی بەم کەیسەوە سێ کەیسی لەسەر مووچەو تەرفیعی مووچەخۆرانی هەرێم رەتکردۆتەوە. 



PM:04:09:28/11/2023