" سودانی مووچەی مانگی ١٢،١١،١٠ مووچەخۆرانی هەرێم دەنێرێت "


کەسایەتیەکی دیاری پارتی لە بەغدا رایگەیاند " سودانی رەزامەندە بە ناردنی سێ قەرزی دیکە بۆ موچەی مانگەکانی ١٢،١١،١٠)ی موچەخۆرانی هەرێمی کوردستان و ئەو بڕە پارەیەش لە بودجەی هەرێم دەبڕدرێت".

وەفا محەمەد کەریم، کەسایەتیەکی دیاری پارتی لە بەغدا لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ میدیا عێراقییەکان ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە شاندی هەرێمی کوردستان لەگەڵ حکومەتی ناوەندی گفتوگۆی چڕی پرسی بودجەیان کردوە و بۆ کۆتاییهاتنی یەکجاریی کێشەی موچەی فەرمانبەران و موچەخۆران کە لە ساڵی ٢٠١٤ەوە سەری هەڵداوە.

"بەمەبەستی پاڵپشتیکردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم محەمەد شیاع سودانی رەزامەندیداوە سێ قەرزی دیکە بۆ هەرێم بنێرێت و ئەو  قەرزەش لە بودجەی هەرێم دەبڕدرێت و بۆ موچەی مانگەکانی ١٢،١١،١٠ دابین دەکرێت کە مافی هەرێمی کوردستانە".( وەفا محەمەد رایگەیاند).

وەفا محەمەد دەشڵێت "لەبارەی ئەو تەوەرانەی شاندی هەرێم لەگەڵ بەغداد گفتوگۆیان کردوە ئەوەی ئاشکرا کردوە کە دو تەوەری سەرەکی بوە یەکێکیان جێبەجێکردنی یاسای بودجە بوو و تەوەرێکی دیکەیش ناردنی تەواوی بەشە بودجەی هەرێم بوە و داواشیان کردوە کە کێشە سیاسییەکان نەکرێنە بەربەست لەبەردەم موچەی فەرمانبەران".

لە کاتێکدا ئەم لێدوانە بڵاوکراواەتەوە نە وەفدی دانوستانی هەرێم لەو بارەیەوە هیچ زانیارییەکیان راگەیاندووە، دوێنێش لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقدا سودانی باسی داوای ئەو قەرزەی هەرێمی نەکردووە.



PM:03:44:29/11/2023