مۆ فەرەح دەبێتە باڵیۆزی نیازپاکی دەزگای کۆچبەری نەتەوە یەکگرتووەکان

محەممەد "مو" فەرەح، ڕاکەری بەریتانی کە چوار جار پاڵەوانی ئۆڵۆمپیاد بووە و لە تەمەنی منداڵیدا لە سۆماڵدا قوربانی بازرگانیکردن بە مرۆڤەوە بووە، بووەتە باڵیۆزی نیازپاکی ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ کە دەزگایەکی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکانە.

 فەرەح کە دوو میدالیای زێڕی لە پێشبڕکێکانی 5 هەزار و 10 هەزار مەتر لە ئۆڵۆمپیادی لەندەن 2012 و دواتر ئۆڵۆمپیادی ڕیۆ دی جانیرۆ لە ساڵی 2016 بەدەستهێنا، لە مانگی ئەیلولی ساڵی ڕابردوودا لە تەمەنی 40 ساڵیدا وازی لە یارییەکانی گۆڕەپان و  مەیدان هێنا.

 فەرەح دەڵێت : "بوون بە باڵیۆزی نیازپاکی ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ دەرفەتێکم پێدەدات کە یارمەتی خەڵک بدەم، وەک من، شتەکان بگۆڕن."

 فەرەح لە ساڵی 2022 ئاشکرای کرد کە وەک پەنابەرێک لەگەڵ دایک و باوکی نەگەیشتووەتە بەریتانیا، وەک ئەوەی تا ئێستا سیڤییەکەی ئاماژەی پێکراوە، بەڵام قوربانیی بازرگانی منداڵان بووە.

 فەرەح کە ناوی ڕاستەقینەی حوسێن عەبدی کاهین، لە تەمەنی نۆ ساڵیدا لە ڕێگەی جیبۆتیەوە گەیشتە لەندەن، ژنێک کە پێشتر نەیبینیوە و ناسنامەیەکی ساختەی لەگەڵدا بوو، خرایە خزمەت خێزانێکەوە.

 ڕۆژی سێشەممە ڕوونیکردەوە، "هیچ منداڵێک نەیتوانی بەرگەی ئەو شتانە بگرێت کە  پێیدا تێپەڕیوە، قوربانیانی بازرگانیکردن بە منداڵان  شایەنی ئەوەن منداڵ بن، شایەنی ئەوەن یاری بکەن".

 ئاماژەی بەوەشکرد، دەیەوێت پێگە نوێیەکەی بەکاربهێنێت بۆ بەرەوپێشبردنی هێزی وەرزش وەک ئامرازێکی ڕزگاری، بەتایبەتی بۆ ژنان و کچان.

 لەکۆتایدا ئاماژەی بەوەشکردووە، توانیم ئەو دەرفەتە بقۆزمەوە کە وەرزش پێی بەخشیم بۆ ئەوەی ئەو ئەزموونە تێپەڕێنم کە لە منداڵیدا هەمبووە و بیسەلمێنم کە پەیوەندیمان بە هەر شێوەیەک بێت یان زاراوەیەکمان هەبێت، دەتوانین شتگەلێکی گەورە بەدەستبهێنین.


PM:05:42:29/11/2023